كراسی بووك لە گوڵ

كراسی بووك لە گوڵ
لە گۆرانی فۆلكلۆری كوردیدا هەیە كە "كراسێكت بۆ دەكەم لە پەڕەی گوڵ" بەڵام دیارە لە وڵاتان بە كردەوە ئەوەیان هێناوەتە دی. كراسی بوكێنێیان لە گوڵی راستەقینە دروست كردووە، هەرچەندە پێشتریش كراسی بووك لە چەندین شتی دیكە دروست كراون وەك : كراسی بووك لە (كێك – خوری مەڕ – پەڕی رۆژنامە)، وا دەبینین كراسی بووك لەگوڵیش دروست كرا..
ئەم كراسەی دەیبینن سەرتاپای لە گوڵ دروست كراوە، گوڵەكانیشی سرووشتین و تەنیا چەند پارچەیەك لە قوماشیان بەكارهێناوە بۆ ئەوەی گوڵەكان یەكتر بگرێ و ببەسترێن.
Top