ئێران بە فەرمی وتووێژكانی لەگەڵ سعودیە پشتراستكردەوە

ئێران بە فەرمی وتووێژكانی لەگەڵ سعودیە پشتراستكردەوە


گوڵان میدیا
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئیران راشكاوانە ئەو هەواڵانەی پشتراستكردەوە كە باس لە وتویژە نەهێنیەكانی نێوان ئێران و سعودیە دەكەن، بەڵام ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد -هێشتا زۆر زووە- باس لە ئاكامی ئەو وتو وێژانە بكرێن.
ماوەی یەكدوو مانگە رۆژنامە جیهانیەكان باس لە دانیشتنی دوو قۆڵی و نەهێنی نێوان هەردوو شاندی ئیران و سعودیە دەكرێت لە بەغدا، ئەم هەواڵە لەگەڵ ئەوەی هەفتەی رابردوو لەسەر زاری سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرا كراو، سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بەوە كرد كە لە جارێك زیاتر ئیران و سعودیە لە بەغدا كۆبوونەتەوە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەو بە فەرمی دانی پێدا بنێت.
ئەم لێدوانەی سەعید خەتیزادە لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا هات كاتێك پرسیاری سەبارەت بە دیدارە نەهێنیەكانی ئێران و سعودیەی ئاراستە كراو لەوەڵامدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئامانجی ئەم وتو وێژانە پەیوەندی دوو قۆڵی و هەرێمین ، بیگومان ، ئێمە هەمووكات پێشوازیمان لە وتووێژكردووە ئەوجا لەسەر هەر ئاست و شێوەیەك بیت ، سەبارەت بە ئاكامی ئەو وتو ویژانەش خەتیبزادە لە دریژەی لێدوانەكەیدا گووتی : لە ئێستادا پێویستە چاوەڕێ بكەین ئاكامەكە ببین ئەوجا قسە لەسەر ئاكامەكانی بكەین، هێشتا زۆر زووە باس لە ووردەكای ئەو وتو وێژ و دانوستانانە بكەین.
Top