سه‌رۆكى پێشووى ئیسرائیل تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك بوو
ئیسحاق كریس، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى "ته‌ل هاشوومێر"ـى نزیك له ته‌ل ئه‌بیب، ڕاى گه‌یاند :" شیموون پیریز، ئه‌مشه‌وى برده سه‌ر به بێ ئه‌وه‌ى تووشى جه‌ڵته‌ى دیكه ببێته‌وه، له ئێستاشدا بارى جێگیره، به‌ڵام مه‌ترسیداریشه".
پیریز، سێشه‌مه‌ى ڕابردوو دووشى جه‌ڵته‌ى مێشك هات و به په‌له گه‌یندرایه نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كان ڕایان گه‌یاند، كه خوێنبه‌ربوونى له‌گه‌ڵدا بووه.
شیموون پیریز (93 ساڵ) چه‌ند پۆستێكى له ماوه‌ى 7 ده‌یه‌ى ڕابردوودا له ئیسرائیل به‌ده‌سته‌وه گرتووه، له نێویشاندا دوو جار بووه به سه‌رۆكى حكوومه‌ت، له نێوان ساڵانى 2007_2014ـه‌ش بوو به سه‌رۆكى وڵات، كه ئه‌وه‌ش پۆستێكى ته‌شریفاتییه له ئیسرائیل.
له ساڵى 1993، پیریز به هاوبه‌شى له گه‌ڵ یاسر عه‌ره‌فات، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستین، له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاشتى كاتى نێوان هه‌ردوولایه‌ن، خه‌ڵاتى نۆبڵیان بۆ ئاشتی وه‌رگرت.
باس‌نیوز