ئەمریكا و توركیا لەبارەی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە ناكۆكن

ئەمریكا و توركیا لەبارەی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە ناكۆكن
ئامادەکارییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و رەققە بەردەوامن و هێشتا ئەمریکا و تورکیا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، تورکیاش نایەوێت یەپەگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بکات.

ئامادەکارییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و رەققە بە سەرکردایەتی ئەمریکا بەردەوامن. تورکیا دەیەوێت بەبێ بوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بکات.

بەرپرسانی تورکیا و ئەمریکاش بەردەوامن لە دانوستاندنەکانیان لەبارەی رۆڵی یەپەگە و سوپای تورکیا، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

شارەزایان دەڵێن، ئەگەر تورکیا بەشداری لەو ئۆپەراسۆنانەدا بکات، هێرشەکانی داعش لە دەرەوە و باکووری کوردستان و تورکیا روو لە زیادبوون دەکات.
RUDAW -
Top