15 ساڵ پاش 11ی سیپتەمبەر تیرۆر هێشتا مەترسییە بۆ سەر جیهان

 15 ساڵ پاش 11ی سیپتەمبەر تیرۆر هێشتا مەترسییە بۆ سەر جیهان
پازدە ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 11ی سیپتەمبەری ساڵی 2001 نەتەنیا خەڵکی ئەمەریکا بەڵکوو هەموو دونیا لە ڕاگەیەنەکانەوە بینەری ڕووداوێکی تراژیدی بوون و کە دوو تاوەری جمکی بازرگانی لە واشنتۆن کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستی و دارووخان و تییدا زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.

ڕووداوی هێرشی تیرۆریستیی 11ی سیپتەمبەری ئەمەریکا لە ساڵی 2001 بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکان دێتە ئەژمار و بەرەنجامی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازیی بۆ ئەمەریکا و جیهان و بەتایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی بەدواوە بوو.

هەرچەند ئەوکات ئەمەریکا بە فەرمی ڕێکخراوی قاعیدە و سعوودیەی وەک ئەنجامدەری ئەو کردەوە وەک تۆمەتبار لەقەڵەم دا، بەڵام کارناسان و سارەزایانی بواری سەربازی و شرۆڤەکاران پێیان وابوو، ئەوەی کە ڕیکخراوێکی تیرۆریستیی وەک قاعیدە بەتەنیایی توانایی ئەنجامدانی کردەوەیەکی لەو چەشنەی نییە.

لەو هێرشەدا بۆ سەر دوو تاوەی گەورەی بازرگانی و هەروەها تاوەری پێنتاگۆن (وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا) زیاتر لە سێ هەزار کەس کە زۆربەیان هاووڵاتیی سڤیل بوون، بوونە قوربانی.

هەر دوای ئەو ڕووداوە، ئەمەریکا بڕیاری هێرش بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و گرووپە توندڕەوەکانی دەست پێکرد و پڕۆژەی گۆڕینی نەخشەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی داڕشت.

هێرش بۆ سەر ئەفغانستان و شەڕی تاڵیبان و پاشان هێرش بۆ سەر عێراق و ڕووخانی حکوومەتی بەعس لە ساڵی 2003 و پاشان بەرینتربوونەوەی شەڕ و گۆڕانکارییەکان لە لیبیا، توونس، میسر و پاشان سووریا و پەیدابوون و سەرهەڵدانی ڕێکخرای دەوڵتی ئیسلامی (داعش) و پاش 15 ساڵ لە ڕوودانی 11ی سیپتەمبەر و دروستبوونی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش و گرووپە توندڕەوە نیودەولەتییەکان هێشتا پرسی تیرور و توندوتیژیی ئیسلامی مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان.

پاش هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و داگیرکردنی مووسڵ و شارۆچکەکانی دەوروبەری و کارەساتی شنگال، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بۆ پاریزگاری لە کوردستان و دەسکەوتەکانی وەک کاریگەرگەرتین هیزی زەوینیی لەدژی داعش راوەستانەوە و ئێستاش لە بەرگرییە بەردوامن و بە دانی زیاتر لە 1500 شەهید لەپێناو خاکی کوردستان و هەزاران بریندار، توانیویانە وەک قوربانییەکی دەستی تیرۆر، پێگەی کورد وەک هاوپەمانێک لەپێناو بنبڕکردنی تیرۆر لە ناوچە ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن.





باسنيوز
Top