ئینێستا : ھاتنم بۆ بەرشەلۆنە ناخۆشترین رۆژم بوو
لەمیانەی نووسینەوەی یادگارییەکانی ئینێستا دەڵێت : ئەو رۆژەی ھاتمە ئەکادیمیای لاماسیا ناخۆشترین رۆژم بوو , چونکە لە خێزانەکەم دوورکەوتمەوە و ھەستم بەتەنیایەکی سەیر دەکرد لە بەرشەلۆنە ..
ھەروەھا ئینێستا دەڵێت , من پەیوەندییەکی بەتینم ھەیە لەگەڵ خەڵکی باستیا , شوێنی لەدایک بونم , ھەر کاتێک سەردانی ئەو شارە دەکەمەوە ھەست بە جۆش و خرۆشەکی زۆر دەکەم , ئەو حاڵەتەش زیاتر لە یاری نێوان ئیسپانیا و جۆرجیا ھەستم پێکرد کە لەشارەکەم ئەنجامدرا و خەڵک زۆر بەگەرمی پێشوازییان لێکردم ..
ئینێستا ئاماژەی بەوەشداوە , ھەرگیز ئەو کارەی باوکیشم لەبیر ناکەم کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەشێک لە پارەی خۆی پاشەکەفت دەکرد بۆ ئەوەی پێڵاوێکی وەرزشیم بۆ بکڕێت ..
PAYAMNER -