نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى ڕێژەیى دابەزینى بەخۆوە بینى و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٦ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ى ئەیلولى ٢٠١٦ لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٤٦ دۆلار و ٦٢ سەنت دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکاش بۆ ٤٤ دۆلار و ١٩ سەنت بەرزبووەوە.

لەماوەى پێشودا دابەزینی نرخی نەوت پەیوەست بوو بە کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو کاڵایە و جێگیرنەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیکەوە.

ئەم جێگیرنەبوونەى نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە دوو مانگی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٥٣ دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لەدوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا نرخی نەوت جێگیر نییە و بە کارتێکردنە سیاسییەکانى جیهان بەرز و نزم دەکات.
Top