نرخی ئەمڕۆی زێڕ

 نرخی ئەمڕۆی زێڕ
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەڕێژەیەکی کەم ڕووی لە دابەزین کرد، بە بەراورد لەگەڵ نرخەکەی دوێنێ.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە (2016/9/4)، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1322) دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەک ئۆنسە زێر بە (1325) بوو.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (239) هەزار دینارە و نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:

لیرە - 356,000 دینار
یەک کیلۆ زێڕ - 42,474 دۆلار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18) - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (24) - 272,000 دینار






باسنيوز
Top