دوو کەشتیی مووشەک هاوێژی ڕووسیا لە ئاوەکانی ئێران جێگیر دەبن
نووسینگەی ڕاگه‌یاندنی ناوەندی سەربازیی فیدراڵی باشووری ڕووسیا ڕۆژی شه‌ممه وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، گوتی له‌م سه‌فه‌ره‌دا بڕیارە دوو ناوی مووشه‌كهاوێژی "تاتارستان" و "گرادسوژیاسك" له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕەوانەی ئاوەکانی ئێران بكرێن.
ئه‌م دوو کەشتییە مووشەک هاوێژە ڕووسییانە بڕیاره له ماوه‌ی مه‌ئموورییه‌تی ناڕه‌سمی و دوو هەفتەیی خۆیاندا بۆ به‌نده‌ری ئێكتائۆ له کا‌زاخستان و به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی له ئێران سه‌فه‌ر بكه‌ن و ڕێگه‌ی ئاوایی 1500 مایلی ببڕن.
پێشتریش پاپۆڕه سەربزای و شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیا به مه‌به‌ستی مه‌ئموورییه‌ت و مانۆڕی هاوبه‌ش خۆیان گه‌یاندبووه كه‌ناری ئێران.
ئێران و رووسیا له چوارچێوه‌ی پەیوه‌ندیی به‌رگری و هاوكارییه‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م به‌رنامه دوو لایه‌نانه‌یان له ده‌ستوور كاری خۆیاندا گونجاندووە.
باسنيوز