خامنەیی: ڕۆڵی سەرەکیی ژنان دەبێ ماڵداری بێت
له نامه‌کەی عه‌لی خامنه‌ییدا كه دۆینێ شه‌ممه بڵاو بووەتەوە، یه‌كێك له‌م سیاسه‌تانه “"پشتیوانی له ڕۆڵی دایكانە و ماڵداریی ژنان و ڕۆڵی باوكانە و ئابووریی پیاوان" ڕاگەیەندراوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، عه‌لی خامنه‌یی و مەرجەعەکانی شیعە لە ئێران ئه‌ركی سه‌ره‌كی بۆ ژنانیان ماڵداری و پێڕاگەیشتن بنه‌ماڵه‌دا داناوە و دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه کردووە كه‌لە دەرەوەی ماڵ کار دەکەن.
خامنەیی پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەك ژنانی بژارده گوتبووی پیشە و کار نابێ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كیی ژنان بێ، به‌ڵكوو بۆ ژنان بنه‌ماڵه له ئه‌وله‌وییه‌ت دایه.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوکات گوتی ژن له بواری جه‌سته‌یی و عاتیفییه‌وه بۆ به‌شێكی تایبه‌تی ژیان خوڵقاون و نابێ خوێندن و پیشە كه له‌گه‌ڵ سروشتی ژنان نایه‌ته‌وه و نەبای به‌سه‌ریاندا بیسەسه‌پێنن.
هەر ڕێک دوای قسه‌كانی خامنەیی، ده‌وڵه‌ت پشكی كچان بۆ هێندێك له ڕشته‌كانی خوێندنی لابرد.
عه‌لی خامنه‌یی له حاڵێكدا پێداگری له‌سه‌ر ڕۆڵی ماڵداریی ژنان ده‌كاته‌وه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵی كچان هه‌م له بواری خوێندن و هه‌م له بواری كاروكاسبی له ئاستی ئێران‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووەته‌وه.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران پرسی یەکسانیی ژن و پیاو بە کولتووری ڕۆژاوا دەزانێ و به هه‌ڵەی دادەنێ.
باسنيوز