لە بەلوچستان فەرماندەیەك و 5 پاسدار کوژران

لە بەلوچستان فەرماندەیەك و 5 پاسدار کوژران
رێکخستنی سوپای ئەل- عەدلی ئێران رایگەیاند، لە بەگژداچوونەوەیەکی هێزەکانیان لەگەڵ گرووپێكی چەكداری لە پارێزگای بەلوچستان، فەرماندەیەك و پێنج پاسداریان كوژراون.

شەڕەکە لە ناوچەی سەراوانی بەلوچستان روویداوە، لەنێو کوژراوەکاندا سەرهەنگ محەممەد رەزا زیادینی هەیە کە فەرماندەی لەشکری 41 ی سارللا بوو.

میدیا فەرمییەكانی ئێران هەواڵەكەیان پشتڕاستكرووەتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە رۆژی شەممە 3-9-2016، رێوڕەسمی بەخاكسپاردن بۆ سەرهەنگ محەممەد رەزا لە حوسێنییەی شاری زەرەند رێکخراوە.

سوپای پاسدارانی ئێران پشتڕاستیكردووەتەوە " محەممەد رەزا زیادینی لە ناوچەی سەراوانی پارێزگای بەلوچستان بەدەستی گرووپێکی تیرۆریستی کوژراوە".
rudaw -
Top