ئەمریکا خاكى تورکیا بۆ ھێرشكردنه‌ سەر داعش به‌كارده‌هێنێت

ئەمریکا خاكى تورکیا بۆ ھێرشكردنه‌ سەر داعش به‌كارده‌هێنێت
برێت مەکگورك نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش, لە تویتێکدا ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی بە مووشه‌ك و چەکی قورس ھێرشیکردووه‌تە سەر داعش لە نزیک سنووری تورکیا-سوریا.

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ ئەم ھێرشانە لە چواچێوەی ھاوکاری و ھەماھەنگێ نوێی ئەمریکا و تورکیایە لە شەڕی دژ بە داعش.

ئەو سیسته‌مە مووشەکیيەی ھێرشەکانی پێ ئەنجامدراون ناوی ھیمارس ئێم 142ه‌و لە یەککاتدا توانای ھاویشتنی 6 مووشەکی ھەیە.
Top