کوردانی ئەڵمانیا لە دژی سیاسەتەکانی تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
هاوكات خۆپیشاندەران رەخنە لە ئەڵمانیا دەگرن و دەڵێن ئەڵمانیا لەسەر داوای تورکیا چەند پارت و رێکخراوێکی کوردی لەو وڵاتە قەدەخە کردووە.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند رێگەدراوە خۆپیشاندەران وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەرزبکەنەوە و بۆ رێگرتن لە دروستبوونی گرژی ھێزەکانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنیان گرتۆتەبەر، چونکە مانگێک لەمەوبەر و دوای کودەتاکەی 15 تەمموزی تورکیا بەھەزاران تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا لە ھەمان گۆرەپان بۆ پشتیوانی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
K24 -