لە مەكە 170 حاجی بەهۆی قەڕەباڵغییەوە بریندار بوون

 لە مەكە 170 حاجی بەهۆی قەڕەباڵغییەوە بریندار بوون
بەهۆی قەڕەباڵغییەكەی دوێنێ هەینی لە شاری مەكە و لە حەرەمی كەعبە، دوای گوتاری هەینی، 170 بڕیندار بوون.

مەریوان نەقشبەندی، سەرپەرشتیاری تیمی ڕاگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعوودیە، لە ئەکاونتی تایبەتیی (فەیسبووكی) خۆی بڵاوی كردووەتەوە: "دوێنێ هەینی 2/9/2016 دوای تەواوبونی گوتار و نوێژی هەینی، بەهۆی قەرەباڵغیی حەرەمی كەعبە و كەوتن بەسەر یەكتردا، نزیكەی 170حاجی بەتەمەن لە وڵاتانی جیاجیا بریندار و توشی تەنگەنەفەسی بوون".

هاوكات، سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی حاجیانی هەرێم لە سعوودیە، ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە: "خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە هیچ حاجییەكی هەرێمی کوردستان لەو ڕووداوەدا زیانیان پێنەگەیشتووە و هەموان سەلامەتن".








باسنيوز
Top