ئەیمەن زەواھری ھێرش دەكاتە سەر ئەبوبەكر بەغدادی

ئەیمەن زەواھری ھێرش دەكاتە سەر ئەبوبەكر بەغدادی
لە تۆمارێكی دەنگیدا، ئەیمەن زەواھیری، سەركردەی رێكخراوی ئەلقاعیدە، داوا لە سووننەكانی عێراق دەكات پەنا بۆ شەڕی پارتیزانی درێژخایەن ببەن.

زەواھیری ئەو داوایە لە سووننەكان دەكات بۆ ئەوەی بۆ درێژ مەودا و بەردەوامی بەرگری، بتوانن باشتر رووبەڕووی "داگیركاریی نوێی سەفەوی و خاچپەرستەكان" ببنەوە، وەك سەركردەی ئەلقاعیدە ناوی برد.

ھاوكات لە میانی قسەكانیدا، زەواھیری ھێرشێكی توندی كردە سەر ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی داعش و بەوە تاوانباری كرد كە " دەرفەت و بیانووی لەناوبردنی سووننەكانی دایە دەست سەفەوییەكان و حكومەتە پاشكۆكەیان لە عێراق".

زەواھیری ھانی سووننەكان دا، تەنیا لەبەر ئەوەی شارۆچكەكان كەوتوونەتە دەستی سووپای سەفەوی شیعی، ورە بەرنەدەن و دەستبەرداری بەرەنگاری و شەڕ نەبن.

ھەروەھا داوای لەوانە كرد كە بە (پاڵەوانەكانی ئیسلام لە موجاھیدەكانی شام) ناوی بردن، ھاوكاری (براكانیان لە عێراق) بكەن و ئاماژەی بەوەكرد پێویستە بە یەكەوە رووبەڕووی " ھاوپەیمانیی خاچپەرستی و سەفەوی ببنەوە كە بە ھەماھەنگیی ئەمریكا و ئێران، دەیانەوێ ناوچەكە قووت بدەن
Top