میدیاکان: تورکیا تانکی زیاتری ڕەوانەی جرابلوس کرد

میدیاکان: تورکیا تانکی زیاتری ڕەوانەی جرابلوس کرد
دەسەڵاتدارانی سوپا ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ ژمارەیەکی زیاتر تانکی ڕەوانەی شاری جرابلوسی سوریاکرد، کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوکاری سوپای تورکیا و ژمارەیەک چەکداری سوپای سوریای ئازادی نزیک لە تورکیا شارەکەیان لەدەستی داعش کۆنترۆڵکردەوە.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک تانکی دیکەی سوپای تورکیا بینراون کە بەرەو سنوری سوریا بەڕێوەبوون، هاوکات ئەمڕۆش دەنگی تەقەو تەقینەوە لە شارەکە بیستراوە، وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی هێرشەکان.

لەلایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی سوریا، ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ لە ژنێڤ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ناوخۆی سوریا و هەوڵدان بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی لە ناوخۆیی سوریا.

ئەو دیدارە لە کاتێکدایە کە قەیرانی ناوخۆی سوریا بە وێستگەیەکی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بە تایبەت دوای دەستوەردانی تورکیا لە ڕەوشەکە و چوونەوە ناوەوەی خاکی سوریا بە قوڵایی دەیان کیلۆمەتر لە دژی چەدارەکانی ڕێکخراوی داعش.

ێزە تایبەتەکانى تورکیا ڕۆژی ٢٤ى ئابی ٢٠١٦ هێرشیان کردە سەر جرابلۆس لە ڕۆژئاواى کوردستان. ئەفگان ئالا وەزیرى ناوخۆی تورکیا لە بارەى هۆکارى هێرشى سوپاى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواىکوردستان ڕایگەیاند، ئامانجی ئۆپراسیۆنى جەرابلوس بۆ پاراستنى سەروەرى سوریایە. ئەفگان ڕاشیگەیاند "لەماوەیەکی کورتدا سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە".
Top