توركیا؛ سەرۆكوەزیران، فەرماندەی گشتی سوپا و راوێژكاری میت كۆبوونەوە

توركیا؛ سەرۆكوەزیران، فەرماندەی گشتی سوپا و راوێژكاری میت كۆبوونەوە
كۆبوونەوەی لووتكەی سەرۆكوەزیرانی توركیا لەگەڵ فەرماندەی گشتی سوپا و راوێژكاری هەواڵگری (میت) كۆتاییهات.

شەوی پێنجشەممە 25-8-2016 كۆبوونەوەیەكی لووتكەی داخراو لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە لەنێوان بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیری توركیا و هولوسی ئەكار، فەرماندەی گشتی سوپای توركیا و هاكان فیدان، راوێژكاری میت بەڕێوەچوو و ماوەی یەك كاژێری خایاند.

تاوەكو ئێستا هیچ راگەیێندراوێكی فەرمی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاونەكراوەتەوە و هیچ زانیارییەك دەربارەی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراون.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 24-8-2016، سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و وشكانی بۆ سه‌ر جه‌رابلوس له‌ رۆژئاوای كوردستان (لەباكووری حه‌له‌ب) دەستپێكرد.

ئۆپەراسیۆنەكە لە سێ‌ خاڵ و له‌ شارۆچکەی گلگامیشی شاری دیلۆك (عەنتاب)ی باكووری كوردستان بەرەو قوڵایی 12 كیلۆمەتری رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد.
Top