پارێزبەندى لەسەر 152پەرلەمانتاری توركیا هەڵگیرا
وه‌زیری دادی توركیا رۆژی هەینی 10-6-2016 رایگه‌یاند، دوای واژۆکردن و په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 152 په‌رله‌مانتار، 117 دۆسیه‌یان گەڕاندەوە بۆ دادگا و داواکاری گشتی دەست بە کارەکانی دەکات.
به‌كر بۆزداغ، وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند "له‌كۆی 799 دۆسیه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی 152 پەرلەمانتار، 117دۆسیەمان رەوانەی دادگه‌كانمان كرد و به‌منزیكانه‌ش پرۆسه‌ی دادگه‌ییكردنیان ده‌ستپێده‌كات."
هەر رۆژی هەینی10-6-2016، پەرلەمانی تورکیا کارەکانی ئەو 682 دۆسیەی ئاراستەی کرابوون، تەواوکرد و رەوانەی وەزارەتی دادی کردن بۆ ئەوەی رادەستی داواکارانی گشتی بکاتەوە.
په‌رله‌مانی توركیا به ئه‌نجامدانی 2 خول به 376 ده‌نگ پرۆژه‌یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئەو پەرلەمانتارانەی دۆسیەیان لەسەر کراوەتەوە په‌سندكرد و، رۆژی چوارشه‌ممه 7-6-2016ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا واژۆی كرد و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
پێشتر هه‌ده‌په داوای له جه‌هه‌په كرد پشتیوانی بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی 110 په‌رله‌مانتار بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵا له دادگا‌ی ده‌ستووری توركیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕكردنی پرۆژه‌یاساكه، به‌ڵام دادگا‌ی ده‌ستووری داواكارییه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ی ره‌تكرده‌وه.