تاران.. وەزیرانی بەرگریی ئێران رووسیا و سووریا کۆ دەبنەوە

تاران.. وەزیرانی بەرگریی ئێران رووسیا و سووریا کۆ دەبنەوە
دانیشتنی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و سووریا لەسەر بابەتی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" بە بانگهێشتی فەرمیی حوسێن دێهقان وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سبەی پێنجشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوە دەچێت.

حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگری كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سێركێئی شویگۆ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا و فەهد جاسم ئەلفەریج، وەزیری بەرگریی سووریای كردووە تا سبەی 20ی جۆزەردان (9/6/2016) لە تارانی پایتەختی ئێران كۆ ببنەوە.

بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا گۆڕانكارییەكانی ناوچە و ڕێگەكانی بەهێزكردن و پەرەپێدانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ بكرێن.











بالسنيوز
Top