نزیکەی 12 بەرپرس بەهۆی دزەپێكردنی پرسیاری ئەزموونەکان زیندانیكران

نزیکەی  12 بەرپرس بەهۆی دزەپێكردنی پرسیاری ئەزموونەکان زیندانیكران
داواکاری گشتیی بڕیاری بەندکردنی بۆ 12 بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردە دەركرد، بەتۆمەتی دزەپێکردنی پرسیاری ئەزموونەکانی ناوەندی....
بەپێی زانیارییەکان "بەندکردنی ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی میسر بۆ ماوەی 15 رۆژ دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەڵگەی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانیان بەسەردا ساخبووەوە".

سەرچاوەیەک لە دادگای ناوچە باشووری قاهیرە رایگەیاند:" ئەو بەرپرسانە تۆمەتی زیانگەیاندن بە بەرژوەندی گشتی و دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانیان دراوەتە پاڵ".

ئێستا ئەو پرسە لە میسر مشتومڕی ناوەتەوە و پەرلەمانی میسر تۆمەتی فەشەلی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی وەزارەتەکەی خستە پاڵ هیلال شربینی، وەزیری پەروەردە و فێرکردن.

رۆژی دووشەممە 7-6-2016، ئەزموونەکانی قۆناخی ناوەندی لە میسر دەستیپێکرد و ئەو قۆناخەش لە میسر بە قۆناخێکی هەستیار دادەنرێت، ئەوە لەکاتێکدایە پرسی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان چەند ساڵێکە لە میسر سەریهەڵداوە و بووەتە پرسێکی گەرمی نێو خەڵک.



روداو
Top