ئۆغڵو چه‌ندین ملیۆن تورك به وشه‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵده‌كات
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به به‌كارهێنانی وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له وتاری ماڵئاوایی له پاش كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان مشتومڕێكی گه‌وره‌ی له‌نێو چه‌ندین ملیۆن هاوڵاتی توركی دروستكرد.
پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو له وتارێكدا رایگه‌یاند كه له كۆنگره‌ی نائاسایی حزبه‌كه‌یدا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حزب هه‌ڵنابژێرێت، بۆیه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌ده‌ستده‌دات، چونكه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ده‌بلێت سه‌رۆكی حزب پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بگرێته‌ده‌ست.
ئۆغڵو له وتاره‌كه‌یدا، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی برایانه‌ی خۆی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌رۆغان بكات و به زمانی عه‌ره‌بی وتی"الرفیق قبل الطریق).
هافینگتۆن پۆستی عه‌ره‌بی له راپۆرتێكیدا باسی له‌وه‌كردووه كه زۆرێك له توركه‌كان گوێبیستی وتاره‌كه‌ی ئۆغڵو بوون له‌نێو وتاره‌كه‌دا له مه‌به‌ستی وشه‌ی "Refik” تێنه‌گه‌یشتوون، ئه‌وه‌ش وایكردووه زۆرێك له‌وانه به فه‌رهه‌نگه‌كانی زماندا به‌شوێن واتاكه‌یدا بگه‌ڕێن.
هاوكات به‌پێی ئاژانسی ئیخلاسی توركی، تا ئه‌مڕۆ ئه‌و وشه‌یه كه له زمانی توركی كۆندا واتای (هاوڕێ) ده‌به‌خشێت، 234 ملیۆن و 702 هه‌زار و 21 جار سێرچ بۆ واتاكه‌ی كراوه، له هه‌ندێك جاریشدا ئه‌و وشه‌یه به‌پێی پێویست به واتای هاوسه‌ر له‌نێوان ژن و مێردا به‌كاردێت، داد‌و ئۆغڵۆش له‌و ده‌مه‌دا به‌كاریهێنا كه باسی ئه‌ردۆغان و هاورێكانی حزبه‌كه‌ی ده‌كرد.
بۆ زمانی توركی له دوای بڕیاره‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك كه پیته عه‌ره‌بییه‌كانی گۆڕی به لاتینی، سه‌نته‌رێكی زمان له ساڵی 1932 بۆ پێداچوونه‌وه و په‌ره‌پێدانی دامه‌زرا و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه گۆڕانكارییه‌كی زۆر له زمانی توركیدا كرا و زۆرێك له وشه عه‌ره‌بییه‌كان وشه‌ی نوێ جێگه‌ی گرتنه‌وه و وشه‌ی (Refik)یش له‌نێوان ئه‌و وشانه‌دا بوو.
توركه‌كانی له‌مڕۆدا و له زمانی سه‌رده‌مدا له بری وشه‌ی ره‌فیق، وشه‌كانی وه‌ك Arkadaş یان Dost، به‌كارده‌هێنن، وشه‌كانی Eş یان Koca بۆ ژن یان مێرد به‌كارده‌هێنن.