ئێران: مانه‌وه‌ی به‌شاری ئه‌سه‌د به "هێڵی سووری" وڵاته‌كه‌مان له قه‌ڵه‌م دەدەین
ئه‌و وته‌یه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا هات له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی لوبنانی.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر كه بۆ سه‌ردانێكی فه‌رمی چووه‌ته لوبنان، شه‌وی رابردوو، جارێكی دیكه رایگه‌یاند كه مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران هێڵی سووره.
هه‌روه‌ها وتی "به‌شار ئه‌سه‌د توانیویه‌تی له‌به‌رانبه‌ر تیرۆریزم‌و ره‌وته توندڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه به‌باشی بووه‌ستێت‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه‌وه پشتیوانی لێكراوه‌و حكومه‌ته‌كه‌شی یاساییه".
ئه‌و لێدوانه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو دوو هه‌فته به‌ر له‌ئێستاش رایگه‌یاندبوو "له‌ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د كه دوو ساڵ پێش ئێستا وه‌كو سه‌رۆك كۆماری یاسایی سوریا هه‌ڵبژێردراوه، ده‌بێت له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه تا ماوه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێت".
به‌پێی یاساكانی سوریا، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی ٧ ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و به‌وه‌ش به‌شار ئه‌سه‌د هێشتا پێنج ساڵ له‌ماوه‌ی سه‌رۆك كۆمارییه‌كه‌ی ماوه.
ئێران له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریاوه پشتیوانی له‌به‌شار ئه‌سه‌د كردووه‌و سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌ش له سوریا كوژراون.
له نوێترین حاڵه‌تدا، سێ ئه‌ندامی سوپای پاسداران كه له خه‌ڵكی پارێزگای مازنده‌رانن له باكووری ئێران، له سوریا كوژرابوون، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كانیان له شاره‌كانی خۆیان ده‌نێژرێت.
خه‌ندان