كۆشكی سپی: داود ئۆغڵو هاوبەشێكی باشی ئەمریكا بوو

كۆشكی سپی: داود ئۆغڵو هاوبەشێكی باشی ئەمریكا بوو
وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا، داود ئۆغڵو بەهاوبەشێكی باشی ئەمریكا دادەنێت‌و دەڵێت "ئێمە هەموو كاتێك باسی گرنگی ئازادی رادەربڕین بۆ حكۆمەتی توركیا دەكەین"، ئەوەش دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی توركیا.

ئەو هەڵوێستەی كۆشكی سپی دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا، دەستلەكاركێشانەوەی لەسەرۆكایەتی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدارو سەرۆكایەتی حكومەت راگەیاند.

كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا كە كەناڵی (سی. ئێن. ئێن)ی تورك بڵاویكردەوە تیایدا هاتوە "ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆك وەزیرانی توركیا هاوبەشێكی باشی ئێمە بوو، هەرچەندە داود ئ‌وغلو دەستلەكاردەكێشێتەوە، بەڵام ئێمە هیوادارن كە كاریگەری لەسەر هاوپەیمانی توركیا لەگەڵ ئەمەریكا نەبێت لەسەر بابەتی شەڕی دژ بەداعش".

هەر لەبەیاننامەكەدا سەبارەت بەئازادی رادەربڕین لەتوركیا، وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت "ئێمە هەمیشە لەبارەی گرنگی ئازادی رادەربڕینەوە هۆشداریمانداوەتە توركیا".

Top