"كودەتایەك لەكۆشكی سەرۆكایەتییەوە"

كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەركردەی سەرەكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، لابردنی ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیران بە "كودتایەك لەكۆشكی سەرۆكاتییەوە" ناودەبات. دەشڵێت "ئەوە هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ قایمكردنی دەسەڵاتەكانی".

كلیچدار ئۆغڵو لەپرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەگای حزبی گەلی كۆماری لەئەنقەرە رایگەیاندووە "دەبێت دەستەلەكاركێشانەوەی داود ئۆغڵو وەك پرسێكی ناوخۆی حزبێك تەماشا نەكرێت، پێویستە هەموو لایەنگرانی دیموكراتی رووبەڕووی ئەو كودەتایە ببنەوە كە لەلایەن كۆشكی سەرۆكایەتییەوە ئەنجامدرا".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا، دەستلەكاركێشانەوەی لەسەرۆكایەتی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدارو سەرۆكایەتی حكومەت راگەیاند.

لەوتارێكیدا كە بەرگری لەمێژووی خەباتی خۆی كرد لەگەڵ دووپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ ئەردۆغان، داود ئۆغڵو وتی "لەقۆناغێكی ئاڵۆزدا پارێزگاری لەحكومەت‌و حزبەكەی كردووە، بەڵێنیشیدا بەردەوامبێت لەسەر بەهێزكردنی حكومەتی توركیا بەسەرۆكایەتی پارتی دادو گەشەپێدان".

داود ئۆغڵۆ بەئەندامانی حزبەكەی راگەیاند، تا ئەمڕۆ "سەرۆكایەتی ئێوەم دەكرد، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە دەبم بەیەكێك ئێوە".

Top