ئۆپۆزسیۆن سوریا: پێویستە ئاگربەستی گشتگیر و گواستنەوەی سیاسی لە سوریادا بەبێ بەشار ئەسەد جێبەجێبکرێت
ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو حەلەب بووە جێگای شەڕێکی گەورە و لەو شەڕ و پێکدادانەدا زیاتر لە ٢٥٠ کەس کوژران.
دوێنێ چوارشەممە حکومەتی سوریا ڕایگەیاند لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە کردار بە ئاگربەستەکە دەکات لەشاری حەلەب و ئەمەریکاش ڕایگەیاندووە لە دوێنێورۆژانی ڕابردوودا شەڕەکان کەمیان کردووە.
ئاگر بەست لە سوریا لەمانی شوباتەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام زۆری نەخایاند و شەڕ لە سوریا دەستی پێکردووە لە هەفتەی ڕابردووشدا ئەمەریکا و ڕووسیا هەوڵیاندا حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارییەکان ڕازی بکەن بە ڕاگرتنی شەڕ.
ئەوەش دوای ئەوە دێت هەریەکە لە ئەمەریکا و روسیا لەسەر دوبارە راگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا رێکەوتن لە شاری حەلەبیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوای رێکەوتنەکە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و داواشی لە حکومەت وئۆپۆزسیۆن کرد شەروپێکدادانەکان رابگرن.
ئۆپۆزسیۆن سوریاش داوایکرد، ئاگربەستی گشتگیر و گواستنەوەی سیاسی لە سوریادا بەبێ بەشار ئەسەد جێبەجێبکرێت.
لە شوباتی رابردوو ئەمەریکا و روسیا لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لە سوریادا رێکەوتن بەڵام دوای چەند رۆژێک بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستەکەوە و شەروپێکدادانی قورس بەتایبەتی لە حەلەب دەستیپێکردەوە.