تره‌مپ به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه
به‌پێی رۆیته‌رز، NBC News ی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، جۆن كاسیك حاكمی ویلایه‌تی ئۆهایۆ دوایین ركه‌به‌ری تره‌مپ بۆ بوون به كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ستاندووه، دوای دوایین شكستی به‌رانبه‌ر تره‌مپ و پێده‌چێت له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه.
جۆن كاسیك
هه‌رچه‌نده جۆن كاسیك تائێستا به‌فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربوو له واشنتۆن ئه‌نجامی بدات.
له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی جۆن كاسیك له پرۆسه‌ی دیاریكردنی كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك تاكه كاندیدی كۆمارییه‌كان ده‌مێنێته‌وه و رێگه‌ی بوونی به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا كورتتر ده‌بێته‌وه.