3 هاووڵاتى رووسی به‌ گوومانى په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركران

3 هاووڵاتى رووسی به‌ گوومانى په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركران
سێ هاووڵاتى رووسیا به‌ گوومانى په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیر كران كه‌ بووه‌ هۆى كوژرانى 10 كه‌س و بریندار بوونى 15 كه‌س.

به‌ پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى توركیا؛ ئه‌و سێ كه‌سه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیاوه‌ به‌ گوومانى په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ى رابردوو له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركران و دواى لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونى پۆلیس له‌ شوێنى نیشته‌جێ بوونیان؛ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌یان ده‌ست كه‌وت.

هاوكات كۆنسولگه‌رى رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیر كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى پشتڕاست كرده‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واو ده‌كات و به‌ دواى دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى ده‌ستگیر كردنى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌.
Top