سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا نه‌خشه ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دانا
به‌وه‌ش پادشا فیلیبی شه‌شه‌م سه‌ختترین مه‌رسومی له‌ته‌مه‌نی ویلایه‌تی خۆیدا په‌سه‌ند كرد، له‌و كاته‌وه كه له 2014دا گه‌یشتۆته ده‌سته‌ڵات. چونكه دوێنێ واژۆی له‌سه‌ر مه‌رسومی ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكه جودایی خوازه‌كه كرد.
جودایی خوازه‌كان داوای ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنوسین، هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی له سكۆتله‌ندا له 2014دا ئه‌نجام درا، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه نیوه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه ئاره‌زوویان له‌مانه‌وه‌یه له‌ناو ئیسپانیادا.