تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ روویدا

 تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ روویدا

له‌ مەیدانی سوڵتان ئه‌حمه‌د له‌ ئیسته‌نبوڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ژمارەی کوژراوەکان 10 کەسە و 15کەسیش برینداربوونە.

ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە و فریای بریندارەكان دەكەون. هێزە ئەمنییەکانیش ناوچەکەیان گەمارۆ داوە. پۆلیسی تورکیاش هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت " ئەگەری روودانی تەقینەوەی دووەم هەیە".

تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە خۆکوژەکە ژنێک بووە و لەناو گەشتیارانی بەردەم مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد خۆی تەقاندووەتەوە.













رووداو

Top