هه‌ده‌په ئاماری بڵاوكردەوە: توركیا 161 هاونیشتمانی كوشتوون
رێكخستنه‌كانی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په ئاشكرایكرد، حكومه‌تی توركیا به‌هۆی ئۆپەراسیۆن و گه‌مارۆ سه‌ربازییه‌كان له باكووری كوردستان 161 هاونیشتمانی كوشتوون، لەنێو كوژراوەكانیشدا 30 ئافره‌ت هەن.
رۆژی یه‌كشه‌ممە 10-1-2016، رێكخستنه‌كانی گشتیی هه‌ده‌په راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، بەپێی راپۆرتەكە حكومه‌تی توركیا له رێکكەوتی 16ی ئابی 2015 گه‌مارۆی سه‌ربازیی به‌سه‌ر چه‌ندین شار و شاره‌دێدا سه‌پاندووه، به‌هۆیانه‌وه 161 هاونیشمانی كوژراون، 30 لە كوژراوەكانیش ئافرەتن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "ماوه‌ی 280 رۆژه ئۆپەراسیۆن و گه‌مارۆی سه‌ربازی، سیاسه‌تی قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكوتان بۆسەر ماڵان له 7 شار و 20 شاره‌دێ جێبه‌جێكراوه و تائێستاش به‌رده‌وامن، هەروەها 56 جار قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ نوێكراوه‌ته‌وه، وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له به‌شێكی شاره‌دێكان، به‌ڵام به‌كرداری تائێستا ئه‌نجام ده‌درێت".
وەك هەدەپە ئاماژەی پێداوە، ته‌نیا له شاره‌دێكانی جزیرێ و سلۆپی و سووری ئامه‌د 70 هاونیشتمانی كوژراون، له‌نێویاندا 24 ئافره‌ت هه‌ن. له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سوروچ 10 ئافره‌ت و له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ش 30 ئافره‌ت بوونه‌ته قوربانی.
له 4ی كانوونی دووه‌می 2016 دا 3 ژنه چالاكڤانی پارتی هه‌رێمه دیموكراتەكان- دەبەپە به‌ناوه‌كانی سێڤه ده‌میر، پاكیزه ناییر و فاتمه ئویار كوژران. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی 26 رۆژدا له جزیرێ بۆتان 14 ئافره‌ت، له سلۆپی 7 ئافره‌ت و له سووریی ئامه‌د 3 ئافره‌ت كوژراون.
رووداو