كۆمكاری عه‌ره‌بی له سه‌ر قه‌یرانی نێوان سعودییه و ئێران كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام ده‌دات له سه‌ر داوای سعودییه بۆ تاوتۆی كردنی قه‌یرانی نێوان سعودییه و ئێران دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له
سه‌ر له سێداره‌دانی كه‌سایه‌تییه‌كی شیعه بالیۆزحانه‌ی ریازیان له تاران سووتاند .
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له باره‌گای كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوای یه‌ك رۆژ له راگه‌یاندنی حكومه‌تی سعودییه دێت كه رایگه‌یاندبوو به‌وه‌ی كار ده‌كات له گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی ئێران ده‌ربكات .
به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتگیری سعودییه‌یان كرد له‌وانه به‌حره‌ین و سودان و جیبۆتی په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ ئێران پچڕاند و قه‌ته‌ر و كوێتیش بالیۆزی خۆیان له تاران كشانده‌وه ، ئیماراتیش نوێنه‌رایه‌تی دبلۆماسی خۆی له تاران كه‌مكرده‌وه و ئوردنیش بالیۆزی ئێرانی بانگ كرد و ناره‌زایی وڵاته‌كه‌ی پێراگه‌یاند .
عێراق له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌خنه‌ی له له سێداره‌دانی نه‌مر كرد و به تاوانی وه‌سفكرد ، هاوكات هه‌وڵیدا كه نێوه‌ندگیری بكات له نێوان سعودییه و ئێران ، هۆشداریشیدا كه ئه‌و قه‌یرانه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له سه‌ر ناوچه‌كه .