له سووریا حەوت ئەندامی دیكەی سوپای پاسداران كوژران

له سووریا حەوت ئەندامی دیكەی سوپای پاسداران كوژران
راگەیەنە فەرمییەكانی ئێران هەواڵی كوژرانی حەوت ئەندامی دیكەی سوپای پاسداران لە سووریایان بڵاو كردووەتەوە.

ئاژانسی ئیرنا بڵاوی كردووەتەوە ئەو ئەندامە كوژراوانەی سوپای پاسداران دانیشتووی شارەكانی "شیراز، ئەراك و قۆم" بوون.

ناوی كوژراوەكان بریتین لە: "نیزام موحسنی، جەمشید ئەحمەد، محەمەدزەمان عەتایی، مەهدی حوسێنی، سەلیم سالاری و حەسەن ئەسەدوڵڵا و چەند رۆژ لەمەوبەریش 9 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا كوژران كە یەكیان فەرماندەیەیكی هێزی دەریایی و دوو كەسی دیكەشان خەڵكی كرماشان بوون.

بەپێی راگەیەنەكانی ئێران ئەو كەسانە لە سووریا ئەندامی گرووپی "پارێزەرانی حەرەمی زەینەب" بوون كە لەلایەن داعشەوە كوژراون.

ئێران ئەندامەكانی سوپای پاسداران كەلە سووریا و لەدژی دژبەرانی بەشار ئەسەد شەڕ دەكەن، بە پارێزەرانی شوێنە ئایینییەكان ناوزەد دەكات.

لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی سووریا بە سەدان ئەندامی سوپای پاسدارانی لەو وڵاتە كوژراون، تەنیا لە ماوەی سێ‌ مانگی رابردوود ازیاتر لە 150 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا كوژراون كە زیاتر لە دە كەسبان فەرماندەی باڵا بوون.










باسنيوز
Top