ئه‌ردۆغان و شا عه‌بدوڵڵا : جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان لە سعودیە كاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه
ئه‌ردۆغان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ 7ی كانونی دووه‌می 2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی كه‌سایه‌تییه‌كی شیعه مه‌زهه‌بی سعودی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ریاز، وتی، ئه‌وانه‌ی بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌سوریادا كوژران و ده‌كوژرێن.. ئێستا ته‌نها به‌هۆی له‌سێداره‌دانی زیندانییه‌كه‌وه بارگرژیان دروستكردووه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه شاعه‌بدوڵڵای پادشای ئوردن سه‌باره‌ت به‌هه‌مان دۆسێ، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سعودیه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پیشاندا، له‌هه‌مان كاتدا ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ی له تاران-ی پایته‌ختی ئێران كرد.
راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شای ئوردن له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان شا عه‌بدوڵڵاو شا سه‌لمان-ی پادشای سعودیه‌دا هات و تیایدا شاعه‌بدوڵڵا پشتیوانی كرد له هه‌ڵوێسته‌كانی ریاز له‌به‌رانبه‌ر تاران.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، عه‌ره‌بستانی سعودیه به تاوانی تێوه‌گلان و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا، سزای مه‌رگی به‌سه‌ر 47 كه‌سدا جێبه‌جێكرد، یه‌كێك له‌و كه‌سانه (نه‌مر ئه‌لنه‌مر)ی سه‌ركرده‌ی دیاری شیعه‌ی وڵاته‌كه بوو.
خه‌ندان