نەتەوە یەکگرتووەکان: بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەكانی گازى سارینى بەکارهێناوە
لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە، چەند بەڵگەیەکیان لەبەردەستدانە کە دەیسەلمێنێت، کە ژمارەیەک هاوڵاتی لە سوریادا گازی سارینیان بەرکەوتووە و نیشانەکانی بەکارهێنانی ئەو گازە لەسەر چەندین کەس بینراوە.
لە ماوەی ڕابردووشدا ژمارەیەک ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوەکرد شوێنەواری بەکارهێنانی گازی سارینیان لە چەند ناوچەیەکی خاکی سوریادا دۆزیوەتەوە.
دوای ئەوەی سەدان هاوڵاتی بەهۆی بەکارهینانی گازی سارینەوە گیانیان لەدەستدا حکومەتی سووریا لە ساڵی ٢٠١٣دا لەگەڵ ئەمەریکا و رووسیا ڕێککەوتنامەیەکی ئیمزاکرد، بەپێی ڕێککەوتنامەکەش ڕێگریکرا لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە.