بەحرێنیش پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاند

 بەحرێنیش پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاند

حکومەتی بەحرێن سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند و، 48 کاژێر مۆڵەتی بۆ باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی ئێران دیاریكرد تاوەکو خاکی مەنامەی پایتەخت بەجێبێڵن.

عیسا ئەلحیمادی، وەزیری کاروباری راگەیاندن و پەرلەمانی بەحرێن رایگەیاند "ئەنجوومەنی وەزیرانی بەحرێن بڕیاری داوە سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت و. حکومەتی بەحرێن 48 کاژێر مۆڵەتی بە دیپلۆماتکارانی ئێران داوە تاوەکو خاکی بەحرێن بەجێبێڵن".

بەحرێن دوای سعودیە دووەمین وڵاتە کۆتایی بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەهێنێت.

دوای لەسێدارەدانی کەسایەتییەکی ناسراوی شیعە بەناوی نەمر باقر ئەلنەمر، بەرپرسانی سیاسی و ئایینی ئێران رەخنە و هەڕەشەی تووندیان ئاراستەی سعودیە کرد.

دوای هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و کونسوڵخانەی سعودیە لە مەشهەد، گرژییەکانی ریاز و تاران چوونە قۆناخێکی نوێوە و، بەشی زۆری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دژی ئێران، پشتیوانی خۆیان بۆ سعودیە راگەیاند.













رووداو


Top