له‌به‌رامبه‌ر شێخ نه‌مر، راوچییه قه‌ته‌رییه‌كان كوژران
عه‌مار غه‌ریب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسه‌نا، رایگه‌یاند: "هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه، كه ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ستاوه به رفاندنی راوچییه قه‌ته‌رییه‌كان و مه‌رجی ئازادكردنیان ئه‌وه‌بوو شێخ نه‌مر ئه‌لنه‌مر ئازاد بكرێت، راوچییه‌كانیان گولـلـه‌باران كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه كوشتنی راوچییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ملپه‌ڕاندنی شێخ نه‌مر دێت له لایه‌ن سعودییه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئازادكردنی ئه‌و پیاوه ئاینییه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه، یه‌كێك بووه له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ستابوون به رفاندنی راوچییه‌كان، وتیشی: "ملپه‌ڕاندنی شێخ نه‌مر، كۆتایی به‌گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و لایه‌نی رفێنه‌ری راوچییه‌كان ده‌هێنێت".
له 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2015، 27 راوچی قه‌ته‌ری كه به مۆڵه‌ت و فیزه‌ی عیراقی هاتبوونه ناوچه بیابانه‌كانی خوارووی عیراق، له‌لایه‌ن میلیشیایه‌كی شیعه مه‌زهه‌به‌وه رفێندران، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه له‌نێو راوچییه‌كاندا، ئه‌ندامی فه‌رمانڕه‌واو شازاده‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان تێدابێت.
خەندان