رووسیا بەکوشتنی خەڵکی مەدەنی و ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا تۆمەتبار دەکرێت

 رووسیا بەکوشتنی خەڵکی مەدەنی و ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا تۆمەتبار دەکرێت
سەرۆکی فەرمانگەی ئۆپەرسیۆنە سەرەکییەکانی رووسیا، ئاندرەی کارتاپۆلۆڤ، بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند رووسیا لە 30ی ئەیلوول بەدواوە، لە سەرووی هەشتا هێرشیان ئەنجامداوە و هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا 819 شوێنی داعشیان لەسووریا لەناو بردووە. ئاندرەی کارتاپۆلۆڤ، گوتی:"چەکدارەکانی داعش گورزی کوشندەیان بەرکەوتوو، بۆیە گرووپ گرووب بەرەو تورکیا و ئوردن رادەکەن".

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری Komersant-Vlast یەکێک لەو کارگانە مووشەک بەرهەمدێنێت بۆ ئەوەی وەڵامی پێویستییەکانی رووسیا بداتەوە، 3 یەکە دەستیان بەکارەکانیان کردووە. بۆ ئەوەی رووسیا کەرستە موشەکییەکانی بگەیەنێتە فلۆی رووسیا لە لمانا لە تەرتووسی سووریا، بۆ ئەو مەبەستەش 8 کەشتی لە تورکیا کڕیوە. بەڵام دەگوترێت ئەم کەشتیانە بەس نین بۆ گواستنەوە. رووسیا ئەو کەشتیانەی لە تورکیای کڕیوە خستوویەتییە ریزی ئەو کەشتیانەی کە بەرهەمە سەربازیەکانی بۆ دەگوازێتەوە.

بەڵام رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ HRW، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە 15ی ئۆکتۆبەر، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیادا 59 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

گوتەبێژی کریملین دیمیتری پاسکۆپ، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە رووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا هاوڵاتی مەدەنی کوشتبێت. ناوبراو گوتیشی، لە٣٠ی ئەیلوولەوە رووسیا کە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە سووریا دەستپێکردووە تاکو ئەمڕۆ، هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما بڵاودەکرێتەوە. ئەو جۆرە هەواڵانە پێشتر بڵاوکراونەتەوە راست نین. بۆیە ئەوەی ئەمجارەش بڵاوکراوەتەوە یەکێکە لە درۆکانی دیکە.

وەزیری بەرگری بەریتانیا میشێل فالۆن دەڵێ "رووسیا لە هەر 20 ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سووریا، تەنیا یەکێک لە هێرشەکانی دژی داعشە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، کە بەگوێرەی زانیاریە هەواڵگرییەکانی بەریتانیا، تەنیا 5%ی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا لەدژی داعشە. بەشی زۆری هێرشەکانی لە دژی خەڵکی مەدەنی و نەیارە میانڕەوەکانە.





رووداو
Top