وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌سه‌ر دابینكردنى شوێن بۆ 10 هه‌زار په‌نابه‌رى زیاده‌ رێككه‌وتن

وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌سه‌ر دابینكردنى شوێن بۆ 10 هه‌زار په‌نابه‌رى زیاده‌ رێككه‌وتن
دوێنى له‌ برۆكسل سه‌ركرده‌كانى ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌ورووپا له‌ كۆنگره‌یه‌كى به‌په‌له‌دا له‌سه‌ر دابینكردنى شوێنى نوێ بۆ پێشوازیكردن له‌ 100 هه‌زار په‌نابه‌رى زیاده‌ رێككه‌وتن .

له‌و كۆنگره‌یه‌دا 11 سه‌ركرده‌ى ووڵاتانى ئه‌وروپى و سێ سه‌ركرده‌ى ووڵاتانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیتى ئه‌وروپا ئاماده‌ بوون كه‌ تاوتوێى چۆنییه‌تى مامه‌له‌ كردنیان له‌گه‌ل په‌نابه‌ران كرد كه‌ رۆژ به‌رۆژ زیاتر روو له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژانه‌ نۆهه‌زار په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه‌ ووڵاتى یۆنان .

له‌هه‌مان كاتدا له‌و كۆنگره‌یه‌دا ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕیككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى 400 ئه‌فسه‌رى پۆلیس بۆ سلۆڤینیا كه‌ ڕووبه‌رووى سه‌ختییه‌كى زۆر له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاتنى په‌نابه‌ران بۆته‌وه‌ .
Top