حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كۆچبه‌رانى ئه‌فغانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان
به پێى ئه‌و راپۆرته؛ نوسینگه‌ى ئه‌نگێلا مێركل راوێژكارى ئه‌ڵمانیا؛ له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له كۆمیسیۆنى ئه‌وروپا كردوه؛ كه رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌فغانستان مۆر بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره ئه‌فغانییانه‌ى كه داواى په‌نابه‌ریه‌تیان له وڵاتى ئه‌ڵمانیا ره‌ت كراوه‌ته‌وه و داواى كردوه؛ كه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له مه‌ڕ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى ئه‌فغانى كه داواى مانه‌وه‌یان ره‌ت كراوه‌ته‌وه؛ له گه‌ڵ ئه‌فغانستان به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
شایه‌نى باسه نیگه‌رانى ئه‌ڵمانیا به هۆى ئه‌وه‌یه كه به پێى راپۆرتى ده‌زگاكانى تایبه‌ت به وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران؛ دواى سوریا ژماریه‌كى یه‌كجار زۆرى په‌نابه‌رانى ئه‌فغانستان له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێن ؛ كه رۆژ له‌دواى رۆژ له به‌رزبوونه‌ه‌دایه.