رووسیا و میسر ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر سووریا ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ له‌میانی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی رووسی، ئه‌و دانوستانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ده‌ستیان پێكردووه، به‌بێ به‌شداری بوونی ئێران هیچ ئومێدێك نابه‌خشێت و ئاماژه‌ی به پێویستی به‌شداری كردنی ئیمارات و قه‌ته‌ر و میسر كرد له‌و دانوستانانه‌دا.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌میح شوكر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌نجام داوه و باسیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر تیرۆر كردووه له سووریا و هاریكاری كردنی یه‌كتر له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی سیاسی‌دا ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانیان بووه و هاوكات راشیگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ میسردا رێككه‌وتوون له‌باره‌ی هاریكاری كردن له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی سیاسی‌دا.
لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك وڵاتانی رۆژئاوا ته‌نیا لایه‌نگری بۆ یه‌ك لا ناكه‌ن له‌ناو دۆخی سووریا، به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن.
لاڤرۆڤ هه‌نگاوی ئه‌مریكای بۆ قبوڵ نه‌كردنی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیای به كارێكی هه‌ڵه وه‌سف كرد و ئاشكرای كردكه ئه‌وان ئاماده‌ن پشتگیری سوپای سووریای ئازادیش بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك نه‌كراوه كه ئاشكرای بكات كێ تیرۆریسته و كێ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانپه‌روه‌ر.