جۆن كێری و شا سه‌لمان؛ پرسی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و قه‌یرانی سوریایان تاوتوێكرد
كیری له‌دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێ‌نشین و وه‌زیری ناوخۆ محه‌مه‌د بن نائیف بن عه‌بدولعه‌زیزدا كۆبووه‌ته‌وه.پێش به‌جێهێشتنی ئوردن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئوردن و ئیسرائیل رێككه‌وتوون كه له‌رێی كامێرای چاودێرییه‌وه ٢٤ سه‌عات چاودێری حه‌وشه‌ی حه‌ره‌می شه‌ریف له ئه‌قسا بكه‌ن، هاوكات ناتانیاهو ره‌زامه‌ند بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگه به موسڵمانان بدرێت نوێژی خۆیان له حه‌ره‌می شه‌ریف دا بكه‌ن و هاووڵاتیانی غه‌یره موسڵمانیش ته‌نیا ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.