سوپاى رژێم به ته‌واوى له پارێزگاى ئیدلب كشایه‌وه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمى رژێم له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی رژێم له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بوو زهوور كشاونه‌ته‌و.
هه‌روه‌ها روانگه‌ى مافى مرۆڤ له سووریا روونى كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شه‌وى سێ شه‌ممه له‌سه‌ر چوار شه‌ممه هێرشی توندیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی رژێم له فڕۆكه‌خانه‌كه و توانییان پێشڕه‌وى بكه‌ن و چه‌ند به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
پاش ئه‌و شه‌ڕه دژواره هێزه‌كانی رژێم هه‌ڵاتن و فڕۆكه‌خانه‌كه به ته‌واوه‌تى كه‌وته ده‌ستى هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و دواتریش به ته‌واوى له پارێزگاى ئیدلب كشانه‌وه و ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه دوایه‌مین خاڵى سه‌ربازی بوو له پارێزگه‌ى ئیدلب كه به ده‌ستی هێزه‌كانی رژێمه‌وه مابوو.