داوای یاسایی له‌سه‌ر ده‌میرتاش تۆمار كرا
ئه‌مڕۆ (ده‌میرتاش) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له (دیاربه‌كر) ره‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆككۆماری توركیا (ئه‌ردۆغان) گرت، به‌وه‌ی هۆكاری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ بووه له توركیا و خوێنی گه‌نجان له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه. له‌سه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی، داواكاری گشتیی دیاربه‌كر، به فه‌رمی داوای یاسایی له‌سه‌ر (ده‌میرتاش) تۆمار كرد و داوا ده‌كات سه‌ره‌تا پارێزبه‌ندی(حه‌سانه) له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و، پاشان راپێچی دادگا بكرێت، چونكه سووكایه‌تیی به سه‌رۆككۆمار كردووه.
تاوه‌كو ئێستا له لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و داوا یاساییه نه‌دراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گوته‌بێژی هه‌ده‌په (ئه‌یهان به‌لگین)، به‌یانی وه‌ڵامی داواكاری گشتی بداته‌وه.
پێشتر له هه‌واڵێكدا بڵاومان كردووه كه، بارودۆخی جه‌زیره به هۆی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌وه زۆر خراپه و، حه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌و شارۆچكه‌یه كه 120 هه‌زار كه‌س تێیدا نیشته‌جێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و هاووڵاتیه‌كی زۆری سڤیلیش بوونه‌ته قوربانی. بۆیه له ئێستادا (ده‌میرتاش) و 80 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی هه‌ده‌په، به شێوه‌ی رێپێوان 80 كم ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به جزیره و ئاگاداری ره‌وشی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر رێگه‌یان نه‌دان بچنه ناو جه‌زیره‌وه چ هه‌ڵوێستێكتان ده‌بێت؟ (ده‌میرتاش) گوتی: "به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه لای خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه، چونكه گیانیان له مه‌ترسییه و ژیانیان نه‌ماوه."