بان كی مۆن: قه‌یرانی سوریا شه‌رمێكی گه‌وره‌یه
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌شاری نیویۆرك، بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌قه‌یرانی سوریا كرد‌و داوای چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتننامه‌ی جنێف كرد.
بان وتی "سوریا گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی تێیدا رووده‌دات‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، تاوانی دژی مافه‌كانی مرۆڤیان ئه‌نجامداوه".
راشیگه‌یاند: حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، پابه‌ندی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ نه‌بووه‌و بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
بان كی مۆن، قه‌یرانی سوریای به تراژیدی ناوبرد‌و به‌رده‌وامی ئه‌و قه‌یرانه‌شی وه‌ك شه‌رمێك بۆ دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌سف كرد.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، داواشی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد په‌له بكات له‌هه‌نگاو نان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه پێنج ساڵییه، كه بوه‌ته هۆی كوژرانی سه‌دان هه‌زار كه‌س‌و ئاواره‌بوونی ملیۆنانی تر.