حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پاره‌ى زۆرتر بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كات
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، سه‌ركرده‌كانى ئیئتیلافى ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاست باڵادا، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌وه نیشانداوه، كه حكوومه‌ت له گرتنه به‌رى رێوشوێنه‌كان بۆ پێدانى مافى په‌نابه‌ریه‌تى و ئاسانكارى بۆ نیشته‌جێبوونى كۆچبه‌ران په‌له بكات و بڕى سێ ملیار یۆرۆش وه‌ك هاوكارى و یارمه‌تى بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ره‌كان ته‌رخان بكات، كه په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ره‌كان له كاتى مامه‌ڵه‌كانى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌ریه‌تى بتوانن كاره‌كانیان پێ جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌كاریشى بهێنن.