حكوومه‌تی تونس له ئه‌گه‌رى هێرشى تیرۆریستى هۆشداریی ده‌دات
لاى خۆیه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توونس رایگه‌یاند كه شه‌قامی بۆرقێبه داخراوه تا ئۆتۆمۆبیل و كه‌سانی گومان‌لێكراو دزه نه‌كه‌نه ئه‌و شه‌قامه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه كه زانیاری‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه له‌وه‌ى چه‌ند پیلانێكی تیرۆریستی له ئارادایه بۆ هێرش كردنه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرنگ له توونسی پایته‌خت به ئۆتۆمۆببیلى بۆمبڕێژكراو، یان پشتێنی بۆمبرێژكراو .
جێی ئاماژه‌یه پاش رووداوه‌كه‌ى پێش دوو مانگى رابوردوو بۆ سه‌ر ئۆتێلێكی گه‌شتیاری له سۆسه‌و كوژرانی 38 گه‌شتیاری بیانی هێزه ئه‌منییه‌كانی توونس هه‌نگاوى توند‌و تۆڵیان گرته به‌ر و به سه‌دان كه‌سیان به تۆمه‌تی كه‌یسی تیرۆریستی ده‌ستگیركرد.