وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: نامانه‌وێت ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوخێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن له‌به‌رده‌می په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕاگه‌یاند. كه‌تیایدا باسی له‌بایه‌خی زاڵ بوون به‌سه‌ر ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا كرد له‌عێراق و سوریادا.
هامۆند ڕوونیشی كرده‌وه: “بردنه ناوه‌وه‌ی هێزی بیانی بۆ ئه‌و دوو وڵاته هیچ چاره‌سه‌رێك ناهێنێته كایه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت گۆڕانكارییه‌كی سیاسی ڕووبدات له‌ناو ڕژێمی سوریادا. له‌ڕێی حكوومه‌تێكی شه‌رعییه‌وه كه هه‌موو گرووپه میانه‌ڕه‌وه‌كان پشتیوانی لێ بكه‌ن. ئه‌ویش هه‌ستێت به جه‌نگ له‌دژی داعش”.
هامۆند پێداگریشی كرد له‌وه‌ی، نابێت هه‌ڵه‌كان له‌عێراق وسوریادا دووباره بكرێنه‌وه.
گوتیشی: ” ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕوخێن، ئه‌نجامی دڵخوازمان نایه‌ته ده‌ست. ئه‌نجامی دڵخواز ئه‌وه‌یه گۆڕانكاری سیاسی له‌ناو ڕژێمدا بێته‌كایه‌وه. پارێزگاری بكرێت له‌ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ت. شه‌رعیه‌تێكی سیاسی دروست بكرێت له‌لایه‌ن گرووپه میانه ڕه‌وه‌كانه‌وه”.
زیاتریش دواو گوتی: ” ده‌مانه‌وێ سوریا بچێته قۆناغێكی ڕه‌فته‌نی دیموكراسی سیاسییه‌وه، ئه‌وه‌مان پێ باشتره له‌ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وڵاته‌كه‌ی هێرشی ئاسمانی له‌دژی داعش له‌ناوخاكی سوریادا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام بڕوای وایه كه‌ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه بۆ له‌ناوبردنی داعش وگوتی: “هێرشه‌كان توانا سه‌ربازییه‌كانی داعشیان لاواز كردووه”.
باسنيوز