وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی تاران دەکات

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی تاران دەکات
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات بۆ دیداری سەرۆکی ئێران.

لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەمموز رایگەیاند " هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکەم بۆ دیداری حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێران".

سەردانی لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ تاران، دەبێتە سێیەم سەردانی بەرپرسانی باڵای ئەوروپا بۆ ئێران، دوای سەردانی زیگمار گابرێل، جێگری راوێژکاری ئەڵمانی و سێباستیان کۆرتس، وەزیری دەرەوەی نەمسا بۆ ئەو وڵاتە لەدوای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک.

لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکاتی راگەیاندنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک رایگەیاندبوو:" بەپێی هەڵوێستەکانی فەرەنسا لە کاتی بەڕێوەچوونی دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، باوەڕمان وایە کە فەرەنسا پشکێکی دادپەروەرانەی لە بازاڕەکانی ئێران لەدوای گەمارۆ ئابوورییەکان دەست دەکەوێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەممووزی 2015 ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک گەیشتنە رێککەوتن و بەرپرسانی هەردوولاش رێککەوتنەکەیان بە رێککەوتنێکی مێژوویی ناوبرد و گوتیان سەرەتای لاپەرەیەکی نوێ دەبێت لەپەیوەندییە دیبلۆماسییەکان.











رووداو
Top