جۆن كیری: ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر گومان بنیات نراوه‌و، ناشبینه هاوپه‌یمانی ئێران
كیری له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی”سی.بی.ئێس” دا گوتیشی: ” ڕێككه‌وتنه‌كه پشت ده‌به‌ستێت به‌چه‌ند كردارێك كه‌ده‌كرێ چاودێری بكرێن. ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تاران”هێشتا پاڵپشتی تیرۆر ده‌كات” دانوستانه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌بوون كه‌ڕێگه‌ی به‌ده‌ست هاوردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌تاران بگرن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌مریكا و ئێران نابنه هاوپه‌یمان، به‌چاوپۆشین له‌ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ” ئێمه هێشتا دوژمنی یه‌كین، دۆسیه‌ی زۆر هه‌ن كه‌له‌نێوانماندا به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه”.
پێشی وابوو كه‌ڕێككه‌وتنه‌كه واده‌كات ناوچه‌كه به‌گشتی و ئیسرائیل به‌تایبه‌تی زیاتر ئارام و ئۆقره‌بن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی به‌دوور نه‌زانی كه ڕێككه‌وتنه‌كه بقۆزرێته‌وه بۆ باشتر بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران.
باسنيوز