فڕۆكه هیلیكۆپته‌ره‌كانی رژێمی سوریا شاری عه‌ربین و شارۆچكه‌ى نه‌شابییه‌یان له غۆته‌ى رۆژهه‌ڵات بۆردومان كرد
هاوكات فڕۆكه هیلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم له چوار هێرشی ئاسمانی‌دا شارۆچكه‌ى نه‌شابییه‌یان له ناوچه‌ی مورج له غۆته‌ى رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق كرده ئامانج و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.
هاوكات هێرشی هێزه‌كانی رژێم به پاڵپشتی میلیشیاكانی حزبوڵڵا بۆ سه‌ر شاری زه‌به‌دانی به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی رژێم به فڕۆكه‌و به تۆپی قورس شاره‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن و له ماوه‌ى ده رۆژ هێرش و بۆردومان كردن‌دا ئه‌و هێزانه نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وى به‌رچاو بكه‌ن له كتێكدا شاره‌كه‌یان به هه‌شت مووشه‌ك بۆردومان كرد‌و فڕۆكه هیلیكۆپته‌ره‌كانیش شاره‌كه‌یان به سێ به‌رمیلی پڕ تی ئێن تی بۆردومان كرد‌و له ئاكامدا دوو چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن كوژران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی حزبوڵڵاى لوبنانی سه‌دو حه‌فتاو پێنج چه‌كداری ئه‌و حزبه‌یان ده‌ستگیركرد كه له شه‌ڕی زه‌به‌دانی هه‌ڵاتوون.